زانین گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی زانستی و پزیشكیی كوردی یه.
به‌خێربێن بۆ "زانین"، گۆڤاری ئه‌له‌كترۆنی KSMA كۆمه‌ڵه‌ی زانستی و پزیشكیی‌كوردی (KSMA) شادمانه ده‌ست پێكردنی بلاَوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری ئه‌له‌كترۆنی خۆی ڕابگه‌ێنێت "زانین" كه ساڵی دوو جار بلاَوئه‌كرێته‌وه و یه‌كه‌م ژماره‌ی له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2004 ده‌رده‌چێت.
ئه‌م گۆڤاره جیهانی‌یه ده‌بێته سه‌كۆیه‌كی ئه‌كادیمی گونجاو بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌تێكی زانستی و پزێشكیی به‌هه‌موو لقه‌كانییه‌وه .ئه‌و بابه‌تانه‌ی بلاَو ده‌كرێنه‌وه له ئه‌رشیفی ماڵ په‌ڕی گۆڤاره‌كه‌دا ده‌پارێزررێن و به ئاسانی ئه‌دۆزرێنه‌وه.
تێڕوانینی گۆڤاری "زانین" له سه‌ر هه‌مان شێوازی KSMA یه و هه‌موو بابه‌ته زانستی و پزیشكێكانی كورد و بێیانه بلاَو ئه‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به خه‌ڵك و خاكی كوردستان ه وه هه بن. ده‌سته‌ی سه‌رنوسه‌رانی "زانین" بانگهێشته‌ی هه‌موو توانا ئه‌كادیمێكان و پزیشكان و خاوه‌ن به‌هره‌كان ئه‌كات بۆ به‌شداری له ناردنی بابه‌تی زانستی، توێژینه‌وه، كورته باس و پوخته‌كاری، یان نامه و ده‌نگ و باسی زانستی و بانگه‌واز.
زمانی سه‌ره‌كی گۆڤاره‌كه ئینگلیزی یه هه‌روه‌ها كوردی (دایه‌لێكت ی هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت)، به‌لاَم به زمانی تریش بابه‌ت بلاَوئه‌كاته‌وه (ئه‌گه‌ر كورته‌یه‌كی به ئینگلیزی له‌گه‌ڵ دابێت)
توێژینه‌وه‌كان ئه‌كرێت كورت یان درێژبن، ڕێنماییه‌كانی بلاَوكردنه‌وه‌ش له ماڵ په‌ڕی گۆڤاره‌كه ده‌ست ئه‌كه‌وێت.
|